زاری كرمانجی-سۆران:
له چوارچێوه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگه‌یاند، ئێمه له به‌ریتانیاوه به‌رده‌وام پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و له پشتگیریییهكانیش به‌رده‌وام ده‌بین.
جۆنسن كه بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی مێپس له‌هه‌رێمی كوردستانه راشیگه‌یاند، وه‌ك له گوتاره‌كه‌م ئاماژه‌م پێدا، پشتگیری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، كه كاری كردووه بۆ دامه‌زراندنی بانكی دیجیتاڵی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
پێشتریش سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە دیدارێکی تایبەتی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆهەڵاتی ناوەڕاست مێپس، جەختی لە پشتیوانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و ئاماژەی بەوەکرد، پێشمەرگە تەنها کوردستانی نەپاراست، بەڵکو ئێمەشی لە بەریتانیا پاراست.
کۆڕبەندی مێپس، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکخراوە، زیاتر لە 300 سەرکردە، سیاسەتمەدار و ئەکادیمی و پسۆڕ لە بوارە ئابووری و ئاسایش لە 80 وڵات بەشداری دەکەن، لە چەندین پانێل‌دا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد.