زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا كرد.
ڕۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە: “بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشدا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه ده‌كات”.
پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و “هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە”.