مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گوندی قازڵیانی بۆكان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دەستگیركرد.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023، حەسەن فەتحی خزرلەك مامۆستای ئایینی گوندی قازڵیانی شاری بۆكان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەركراوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە مامۆستا حەسەن بە هۆی شۆڕشی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیركراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
حەسەن فەتحی خزرلەك هەر وەكوو لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە ئەمە دووەمین جارە دەستبەسەر دەكرێت و ساڵی ڕابردوو ماوەی دوو مانگ لە زیندان ماوەتەوە و بە شێوەی كاتی ئازاد كراوە.