مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
تیمەكانی شارەوانی شارۆچكەی بلێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كاردەكەن بۆ ڕێگری كردن لە دروستبوونی لافاو و ئاسەنگی هاتووچۆ لە كۆڵان و شەقامەكانی شارۆچكەكە.
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: وەكو سەرۆكایەتی شارەوانی بلێ ئامادەكاری خۆمان كردبوو و لە دوێنەوە لە ئامادەباشیداین بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە شارۆچكەكە.
سەرۆكی شارەوانی بلێ، گوتیشی: شەوی رابردوو بەهۆی زۆری باران بارین ئاو بەرۆكی دوو ماڵی گرتبوو، بەڵام تیمەكانمان بە زووترین كات توانیان ڕێرەوی ئاو بگۆرن، بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ ماڵێك بگات، ئێستاش لەگەڵ كۆمپانیای بال و هیزل، خەریكی پاككردنەوەی مەنهۆڵەكانی سەر شەقامەكانین بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و تاوەكو ئێستا زیان بە هیچ لایەك نەگەیشتووە، بەڵام زۆری نەماوە ئاو بگات بە رێستورانتەكانی رێزان.