به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ، به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕو دروستبوونی لافاو به‌ردو خۆڵ هاتۆته سه‌ر رێگه‌و شه‌قامه‌كان.
هه‌ژار حاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی وه‌رتێ له‌مباره‌یه‌وه به زاری كرمانجی راگه‌یاند ” له ئێواره‌ی دوێنێوه شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌هێز ناوچه‌كه‌ی گرتۆوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی شاره‌وانی تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاماده‌باشی دابوون بۆ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، له سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ، باران و لافاو هیچ زیانێكی گه‌وره‌ی نه‌بووه، به‌ڵام له هاوینه‌هه‌واری مه‌كێ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه، به‌ردو خۆڵێكی زۆر هاتۆوهته سه‌ر رێگه‌و شه‌قامه‌كان، ئێسته تیمه‌كانمان خه‌ریكی پاككردنهوهن”.
له ئێواره‌ی دوێنێوه شه‌پۆڵێكی به‌هێزی باران بارین و بایه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان بووه هۆی دروستبوونی لافاو.