ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرز بووە و گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٧١ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٤ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش گەیشتە ٨٠ دۆلارو٢٦ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨٠ دۆلار و ٣٩ سەنت بوو.
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.