مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆڵی ئاكۆیان لە سنووری قەزای رواندز 12 گوند لە خۆ دەگرێت و قایمقامی قەزاكەش دەڵێ رێكارەكانی بوونی بە ناحیە تەواوكراوە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانین.
ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند “رەزامەندی دراوە دۆڵی ئاكۆیان ببێتە ناحیە و لە ئێستادا رێكارەكانی تەواو كراوە، تەنیا بڕیاری فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە.”
قایمقامی قەزای رواندز دەشڵێت “لە دواین كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، تەكیدمان لە كردنەوەی ناحیەی دۆڵی ئاكۆیان كردەوە، بەڵام جارێ باسی شوێن و وردەكارییەكانی دیكەی ئیداری نەكراوە.”
دۆڵی ئاكۆیان دوای وەرتێ دەبێتە دووەمین ناحیەی قەزای رواندز.