پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی سۆران ڕێژەی باران بارینی ۲٤ کاتژمێری بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە
- سەنتەری قەزای ناوەندی سـۆران ۲۳مللم باران باریوە، کۆی گشتی بارانی ئەمساڵ ۱۳۷٫۷مللم باران بووە.
- قەزای مێرگەسوور، ۹۲مللم لە بیست وچوار کاتژمێری ڕابردووە، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ ۳٥٦ مللم بووە.
- قەزای خەلیـفان لە بسیت وچوار کاتژمێردا بڕی باران بارین ٤٤مللم بووە، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ ۱٤٦٫٥ مللم بووە.
- لە قەزای چۆمـان لە ماوەی بیست وچوار کاتژمێردا ۳۱مللم باران باریووە بەگشتی ئەمساڵ ۱٤٦٫۱ مللم باران باریووە.
- قەزای سـیدەکان لەماوەی بیتس وچوار کاتژمێردا ٤۲ مللم باران باریوە بەگشتی ئەمساڵ ۱٤٦٫٥ مللم باران باریووە.
- قەزای رواندز لەماوەی بیست وچوار کاتژمێردا،. ۳٥٫۱ مللم باران باریووە بەگشتی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە ۱۳۹٫٦ مللم باران لەم قەزایە .”