بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری كەركووك تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدولڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی دووەم، چەند كەسێك لە نێو ئۆتۆمبێڵێكی جۆری كامێری تەقە لە نووسینگەی جێگری پەرلەمانی عێراق كرا.
شاخەوان عەبدوڵا بڵاوی كردووەتەوە” بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە كردەوەیەكی ترسنۆكانەدا، تەقە لە نووسینگەی كەركووكمان كرا”.
روونیكردۆتەوە” دوای ئەو كردەوە ترسنۆكانە، دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵام درایەوە و ئۆتۆمبێلەكە كە لە جۆری تۆیۆتا كامرییە پێكرا، بەڵام توانی هەڵبیت”.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر دەڵێت” داوامان لە دەزگا تەناهییەكانە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كردەوەیە، خەڵكی بە شەرەفی كەركووك دڵنیا دەكەینەوە ئەم هێرشەیش هاوشێوەی هێرشەكانی پێشوو، لە خزمەتكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك رامان ناگرێ.”































































