زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەمرۆ مەفرەزەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە سەنتەری بازاری سۆران لەكاتی ساغ كردنەوەی پارەی ساختە كەسێكیان دەستگیركردووە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای دەستگیركردنی دەركەوت بڕی 950 هەزار دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری و دوو سەد دۆلاری ئەمریكی و هەروەها سەد هەزار دیناری تری ساختەی ساغ كردبووەوە، دواتر ئەویش دەستی بەسەرداگیراو پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆرانی لێ ئاگادار كرایەوە و بریاریدا بەراگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.