مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
درەنگانی شەوی ڕابردوو، گەلە گورگێك لە یەكێك لە چیاكانی دۆڵی ئاكۆیان 18 سەر بزنی خنكاند .
زێڕۆ خدر دانیشتووی گوندی ئاكۆكەونی قەزای ڕواندز، ماوەی چەندین ساڵە كاری ئاژەڵداری دەكات لەو ناوچەیە، شەوی ڕابردوو مێگەلی بزنەكانی لە چیای گەرەنار بەرامبەر گوندەكەیان كەوتە بەر پەلاماری گەلە گورگێك. زێرۆ بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “شەوی ڕابردوو گەلە گورگ پەلاماری بزنەكانی داوە و لە 19 بزن تەنیا بزنێك دەرباز بووە و ئەوەی تری خنكاندووە و دوو دانەش تا ئێستا ونن،”
پێشتریش چەندین جار گورگ زیانی بەو ئاژەڵدارەی ناوچەكە گەیاندووە، تەنیا لە ساڵی 2016 نزیكەی 95 سەر بزنی لێ خنكاندووە، هەر وەكوو زێڕۆ بۆ زاری كرمانجی باسی دەكات ساڵانە پەلاماری گەلە گورگ بۆ سەر بزنەكانی دووبارە دەبێتەوە.
