بەختیار سەباح-زاری كرمانجی:
هێزەكانی یەمەن دەستیان بەسەر كەشتیی (گالاكسی لیدەردا) گرت، كە لە دەریای سووردا بەڕێكەوتبوو، تیمەكەی زیاتر لە ٤٠ كەس دەبن.
سەركردەیەكی گروپی حوسییەكان ڕایگەیاند “هێزەكانمان كەشتییەكی ئیسرائیلیان بردە كەنارەكانی یەمەن.
سوپای ئیسرائیل ڕفاندنی كەشتییەكی لەلایەن حوسییەكانەوە لە نزیك كەناراوەكانی یەمەن پشتڕاست دەكاتەوە، دەڵێت: ڕووداوەكە لەسەر ئاستی جیهانی بە مەترسیدار دادەنرێت.
سەرچاوەی سەربازی یەمەن دەڵێت: بەیاننامەیەكی سەربازی سەبارەت بە كەشتییە ئیسرائیلییەكان بڵاودەكەینەوە، چاوەڕێی ئەوە دەكەین، كە جێی دڵخۆشی فەلەستینییەكان و غەززە بێت.