زاری كرمانجی-خەلیفان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، لە سەر سکاڵای هاووڵاتییەک بە ناوی (ر-ع-ر) ،لە لایەن هیزەکانی ئاسایشی سۆران، دوای وەرگرتنی بڕیار و رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێکی رەگەزی نێر بە ناوی (م-ص-م) خەڵک و دانیشتووی سنوری قەزای خەلیفان، دەستگیر کرا، کە هەڵساوە بە دروست کردنی ئەکاونتی فەیسبووک بە ناوی (Rayan Ahmad) بەم ناوەوە فێڵی لە چەندین پیاوی کردوە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتون و دواتر بلۆکی کردون”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە با سەردانمان بکات لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران.