مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ڕاگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكان لافاو دروست ببێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران و دەڵێ “تەواوی هێزەكانمان لە ئامادەباشی دان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێكی لە ناكاو.
هەر وەكوو هێمای بۆ كراوە، سەرەتای شەپۆلەكە لە ناوچەكانی بادینان دەست پێ دەكات و پێشبینی بڕێك باران بارینی مامناوەند دەكرێت. نیوەڕۆی سبەی دووشەممە 20 ی تشرینی دووەمی 2023، چەقی شەپۆلەكە دەبێت و پێشبینی بڕێكی زۆر لە بارانی بەهێز دەكرێت لە سەرجەم ناوچەكان و ئەگەری لافاو و بەرزبوونەوەی ئاو هەیە لە هەولێر و ئیدارەی سۆران و كۆیە و ڕانیە و هەروەها ئەگەری بەفر بارین هەیە لە سەنتەری حاجی ئۆمەران .
هەر لەبەر هەمان مەبەست بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە چەند خاڵێكدا ڕێنمایی هاووڵاتییان دەكات :
۱- لەكاتی دروستبوونی لافاو هەوڵ بدە خۆت بگەیەنێتە شوێنێكی سەلامەت و پاشان پەیوەندی بە تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە بكەن .
۲- هەوڵ بدەن خۆتان لە گەشت كردن بە دوور بگرن.
3سەردانی ڕووبارەكان و سەرچاوە ئاوییەكان مەكەن، چونكە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاویان لێ دەكرێت.
4- خۆتان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی كە مەترسی داڕمانی لێ دەكرێت بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان.
5- لەكاتی هەورە بروسكە لە ماڵەكانتان مەیەنە دەرەو.
6- خۆتان بەدوور بگرن لە مانەوە لەو باڵەخانانەی كە دەرز و قڵیشانیان هەیە، چونكە لە كاتی بەرزبوونەوەی ئاوی زۆر مەترسی داڕمانیان هەیە، هەروەها خۆتان بە دوور بگرن لە مانەوە لەو خانووانەی كە لە قوڕ دروست كراون و كۆنن، چونكە لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاو بە هەمان شێوو مەترسی داڕووخانیان هەیە.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داواكارە لە هاووڵاتییان لە كاتی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بكەن :
١١٥ بە تەنیا لێ بدە بۆ هێڵەكانی كۆڕەك بە خۆراییە.
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥