به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له سنووری قه‌زای رواندز، 340 كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن، جۆری نه‌خۆشی و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان جیاوازه.
ئاسووده عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی بنكه‌ی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی رواندز به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند “له سنووری قه‌زای رواندز، 340 كه‌س مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن، له‌وانه نه‌خۆشان و كه‌مئه‌ندامانی وه‌ك (نابینا، نابیست، بیركۆڵ، ئۆتیزم، شه‌له‌ل ده‌ماغ، جه‌سته‌یی، هیمۆفیلیا، تالاسیمیا، كورته باڵا، داون، شیزۆفرینیا ) ئه‌وانه پێشتر له لیژنه‌ی پزیشكی ده‌رچوونه‌و مانگانه مووچه وه‌رده‌گرن”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، نێزیكه‌ی ( 120 ) خاوه‌ن پێداویستی تر، داواكارییان پیشكه‌ش كردووه و مامه‌ڵه‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێسته ناوه‌كانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. زیاتر روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی هیچ مووچه‌یان نییه، مانگانه بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مووچه‌خۆرن بڕی 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێسته له سنووری رواندز حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئۆتیزم زۆر بووه، نێزیكه‌ی ( 22 ) نه‌خۆش لای ئێمه تۆماركراون.