شەهلا رەشید- سۆران
بەپێی ئاگادارییەكی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، وەرگرتنی پارە بەدەر لە رسومات بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نییە.
لە راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، ئاماژەی بەوە كراوە ” لە سەر بڕیاری د. كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە جگە لە وەرگرتنی پارەی رسوماتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی پسوڵە و بلیت دەدرێتە هاووڵاتییان، بۆ ڕایكردنی كارەكان وەرگرتنی پارە لەژێر هەر ناونیشانێك قەدەغەكراوە”.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان ” بە هەموو شێوەیەك خۆیان بەدوور بگرن لە پارەدان بە هەر كارمەندێك بەبێ پسوڵە و بلیتی فەرمی.



































































