پشتیوان كەریم- سیدەكان:
لەبارەی پرسی كردنەوەی خاڵی سنووری كێلەشین قایمقامی قەزای سیدەكان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا چوار كۆبوونەوەی ئەنجام دراوە.
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەكان ئاماژەی بەوەشكرد: ” لە یەكێك لەكۆبوونەوەكان ئەندامی شاندەكە بووم گرفتی ئەمنی بوونی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا گرفتی ئەمنی تاڕادەیەك كەم بۆتەوە ونەماوە، سنووری هەرێمی كوردستان بۆ ئورمییە 32 كیلۆمەترە، تا ئێستا 11 كیلۆمەتری ڕێگاكە قیرتاو كراوە لەسنووری قەزای سیدەكان تەنها 20 كیلۆمەتر دەمێنێت بۆ قیرتاوكردنی”.
ئەوەشی خستەڕوو: چاوەڕوانی دانیشتنی دیكەین لەگەڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەقۆناغی یەكەمی كردنەوەی دەروازەكەش تەنها جموجۆڵی گەشتیارو بازرگانی بە ئۆتۆمبێڵی بكرێت .”