“بۆ هەر ئەگەرێک شارەوانی سۆران لە ئامادەباشیدایە”.
محەممەد مەحموود- سۆران:
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی سبەی دووشەممە هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی بە هێزی باران بارینی بەخوڕ دەگرێتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاو لە هەندێ شوێن بەرز دەبێتەوە مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە بۆیە لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە، بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی پێویست بتوانن بە هانای خەڵکەوە بچن.
لەم بارەیەوە سەلوا شۆڕۆ ئەسعەد، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە سنووری شارەوانی سۆران چەند گەڕەکێک مەترسی لافاویان لە سەرە هەر یەکە لە گەڕەکەکانی، ئیسقەڵا، جوندیان دوو ، وەستا ڕەجەب، لەگەڵ گوندی کەورین”.
سەرۆکی شارەوانی سۆران گوتیشی” ئێمە وەکوو شارەوانی سۆران تەواوی ئامادەکاری خۆمان کردووە وە ڕێڕەوی ئاوەکانمان کردۆتەوە و تیمەکانی تایبەتیشمان ڕاسپاردوون بۆ ئەوەی لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ هەر حاڵەت و ئەگەرێکی نەخوازراو
ئەگەر ڕوو بدات بۆ ئەوەی بە هانای خەڵکەوە بچن”.
سەلوا شۆرۆ، ئاماژەی بەوەشدا ” بۆ هەر گەڕەک و شوێنێکی سنووری شارەوانی سۆران تیمەکانی ئێمە لە ئامادەباشی تەواو دانە.