شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، دەڵێت” ئەو نەخۆشییەی كە ئێستا بڵاوە پەتایەكی وەرزییە و مەترسی نییە لەسەر هاووڵاتییان.
د. حەمرین مینە، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” پەتای وەرزی ساڵانە لەنێو خەڵك بڵاو دەبێتەوە، ئەوەی كە ئێستاش بڵاوە وەرزییە و هەندێ جار تای لەگەڵ، زۆرجار لە ڕێگەی پژمین و لێك نزیكبوونەوە لە كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ كەسی بەرامبەریش، هەروەها ئەم پەتا وەرزیانە زۆربەی جار سێ رۆژ هەتا یەك هەفتە و هەندێكجاریش بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت، بەڵام هیچ مەترسییەكی نییە”.
گووتیشی” ئەوانەی كە تووشی ئەم پەتایانە دەبن وا باشترە بەبێ ڕێنمایی پزیشك دەرمان بەكار نەهێنن، بەتایبەت ئەنتیبایۆتیك كە بەكارهێنانی هەڵەیە تایبەتیش بۆ منداڵان، لەبری ئەمە دەتوانن دەرمانەكانی دیكە بەكاربهێنن كە بۆ كۆخە و لووت گیران بەسوودن، ئەگەر سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن و دەرمانیان بۆ دیاری بكات باشترە.