مەهدی محەممەد – زاری كرماجی :
دوای بڕیاری دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵی، چاودێرێكی سیاسی ئەم هەنگاوە بە پێچەوانەی یاسا ناو دەبات و دەڵێ “كاری دادگا نییە، پەرلەمانتاران دوور بخاتەوە.”
دكتۆر مەهدی ستوونی مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان بە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو و نایاسایی ناو دەبات و دەڵێ “ئەو هەنگاوەی دادگای فیدراڵی، تەواو پێچەوانەی یاسایە و كۆتای هێنانە بە ئەندامیەتی پەرلەمان، چونكە ئەمە كاری پەرلەمانە نەك دادگای فیدراڵی، دوورخستنەوەی حەلبووسی وا دەكات هاوسەنگی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكەوێتە ژێر مەترسی و خزمەت بە پرۆسەكە ناكات،”
دەشڵێت “ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ئاماژەیەكی زۆر ترسناكە لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و ئێمەی گەڕاندەوە سەر چوارچێوەی یەكەم كە عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات،”
د. مەهدی ستوونی چاودێری سیاسی باس لەوەش دەكات كە بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبووسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ڕاستی قسەی سەرۆك بارزانی سەلماند، كاتێك گوتی دادگای فیدراڵی وەكوو دادگای ڕژێمی لە نێوچووی بەعس كار دەكات.