مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی هەریر و مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بەرپرسیاریەتی هێرشەكردنەكەی خستە ئەستۆی خۆی.
كاتژمیژ 1:10 خولەكی شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی هەریر و لە ڕاگەیاندراوێكدا مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی گرتە ئەستۆی خۆی و ڕاگەیاند “لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی لەدژی گەلی فەلەستینی لەغەززە ئەنجام دەدرێت، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشەمان كردە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە هەریری سنووری پارێزگای هەولێر.”
لە ماوەی مانگێك، نزیكەی 10 ەمین جارە هێرش دەكرێتە سەر بنكەی سەربازیی هەریری تایبەت بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.