دوای رووداوی فرێدانی كچێك لە شوقەیەكەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەیان بەوەداوە ” دوو كەس بە تۆمەتی فرێدانی ئەو كچە لە شوقە دەستگیر كراون”.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە “دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی 18-11-2023 رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئافرەتێك لە شوقەكانی ئیسكان روویدا، لەلایەن هێزەكانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە كرا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەكانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیركران.”
“لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر كاریگەری مادە كحولییەكان لە كاتژمێر حەوتی بەیانی كێشەیان لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بووە و دواتر لەلایەن یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئەو ئافرەتە لە شوقەكە خراوەتە خوارە و بە سەختی بریندار بووە، ئێستا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.” لە روونكردنەوەی ئاسایش وا هاتووە.


































































