هەر پڕۆژەیەک ئەنجام دەدرێت لە ئیدارەی سۆران ، ئەو کەرستەو پێداویستیانەی بەکار دەهێندرێن لە رێگەی تاقیگەی بیناسازییەوە، بەچەند قوناغێکی پشکنین تێدەپەڕن، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان ئەو کات رێگە بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە دەدرێت”.
تەیب سوڵتان،بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سۆران لە میانەی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی بەدواداچوونی مەیدانی زاری کرمانجی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” کاتێک ئەنجامی پشکنینەکانی کەرەسەتەو پێداویستییەکان تەواو دەبێتن بە شێوەی ڕاپۆرت دەدرێتەوە ئەو لایەنەی کە سەرپەرشتی پرۆژەکەی دەکات، ئەنجامەکان بە هیچ جۆرێک دەستکاری ناکرێن، جگە لەوەش لە هەر پڕۆژەیەکیش بەردەوام لە ناردنە دەرەوەی نوێنەرەکانمان ئێمە گۆڕانکاری دەکەین هیچ پڕۆژەیەکمان نییە بە تەنها یەک نوێنەرمان بنێرین، ڕۆژانە ئێمە نوێنەرەکانمان دەگۆڕین بۆ ئەوەی هیچ جۆرە هەماهەنگییەک دروست نەبێت لە نێوان خاوەنی پڕۆژەو سەرپەرشتیاری ئەو کارە.

































































