نیشان حەسەن
لە كۆمەڵگەی كوردیدا زمانی بێگانە بۆتە سەرچاوەی هەڵسەنگاندنی بەرەو پێش چوون، پێیانوایە ئەگەر لە ئێستادا زمانی بێگانە نەزانیت تۆ دواكەوتووی، زمانی بێگانە بەتایبەت زمانی ئینگلیزی وەك زمانی كوردی پەتی خۆمان لێهاتووە، فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەڕادەیەك بووەتە پێویست لەنێو كۆمەڵگەی كوردانی خۆمان وەك ئەوەی سەرچاوەی داهاتەكانیان بێت، مەترسیدارترین شت بۆ لەناو چوونی زمانی دایك گرنگی دانە بۆ زمانی بێگانە، منداڵێك كە تازە تەمەنی بۆ ساڵێك لەپێش تیڤی یا ئایپادێك یان مۆبایلێكی لەبەردەم دادەنێن، پاپای زمانی بێگانەی بۆ دادەبەزێن دەڵێن با منداڵەكەمان فێری زمانی بێگانە بێت، دەیبەن بۆ باخچەی ساوایان بە پارەیەكی خەیاڵی تا منداڵەكانیان فێری زمانی بێگانە بكەن.
كورد بوون لەپای چی زمانی كوردی لەجیاتی بەرەو پێش بچێت كەچی زیاتر بەرەو دواوە دەچێت، بەكارهێنانی زمانی بێگانە لە كوردستان خەریكە لە زمانی خۆمان پێشتر دەكەوێت، ئەمەش كاریگەریەكی یەكجار خراپی بۆ دوا رۆژ دەبێت، تەنها خەڵكی كورد هەوڵی ئەوە دەدەن زمانی بێگانە فێربن، زمانی خۆشیان فەرامۆش بكەن، پێویستە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان قەدەخەبكرێت ، تایبەت بۆ ئەو تەمەنانەی كە تازە گەشە دەكەن بۆ فێر بوونی زمان، لە پێناو مانەوەی زمانی كوردی دەبێت هەموو ئەو دام و دەزگایانەی كاری لێدەكرێت دووربن لە بەكارهێنانی زمانی بێگانە، سەیركردنی درامای بیانی لەنێو خێزانی كورد دا بۆتە نان خواراكی پێویستیان”.
كاریگەرییەكانی زمانی بیانی لەسەر كۆمەڵگەكەمان:
1- زمانی بێگانە دەبێتە هۆی لەدەستدانی زمانی كوردی.
2- زمانی بێگانە رەوشێكی یەكجار بەر بڵاوە لەنێو دام و دەزگاكانی كوردیدا.
3- زمانی بێگانە وەك پێویستیەك لێهاتووە بۆ ژیانی كوردان دواجار باجەكەی دەدەین..
4- زمانی بێگانە یەكەكە لەو هۆكارانەی كەوا دەكات منداڵی كورد دوور بێت لەزمانی دایك.
5- زمانی بێگانە وەك تریاكێكی گران بەهای لێهاتووە بۆ بژێوی كورد.
6- زمانی بێگانە وای كردووە زمانی پەتی كوردی بیربچێتەوە.
لەزەمەنی ئەم ڕۆژگارە فێربوونی زمانی بێگانە قەڵایەكی گەورەی لەبەردەم پەرەپێدانی زمانی كوردی دروست كردووە، بەرەو پێش چوونی زمانی بێگانە لە دام و دەزگاكانی كورد دەبێتە زیان بەخشێكی چارەسەر نەكراو، شوێنی زمانی بێگانە لە ئەمڕۆدا دەوڵەمەنترین بازرگانە لەنێو كورد دا، كوردانی ئێستا حاشا لە زمانی خۆیان دەكەن بۆخۆ دەرخستن ناوبانگ بە زمانی بێگانە دەردەخەن، زمانی دایك واتا كلیلی ناسینی تۆ دووربن لە دژایەتی كردن و بەراوردكردن بە زمانی دایك و زمانی بێگانە، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا هونەرمەندانیش پەنایان بردۆتە بەر هەڵبژاردنی ئاوازە زمانە بێگانەكان. تەنانەت بۆ نمایشی جەستەشیان زمانی جەستەی بێگانە بەكاردێنن.