شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، باسی هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەكات و هەروەها ئەو پشكنینانەی كە پێویستن لە كاتی سەردانی نەخۆش بۆ پزیشك بكرێن.
د. ڕێباز هەمزە، پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ و پڕۆستات و نەزۆكی پیاوان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” دوو جۆر هۆكار هەن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، یەك لەوانە هۆكارە دەرەكییەكان، لەو كەسانەی كە ئاو و شلە كەم دەخۆنەوە.
-ئەوانەی كە زۆر گۆشتی ئاژەڵ دەخۆن، هەروەها ئەوانەی خۆی زۆر بەكاردەهێنن زیاتر تووشی بەردی گورچیلە دەبن.
-ئەو كەسانەی لە ئۆفیسەكان كار دەكەن كەمتر جوولە دەكەن، زیاتر تووشی بەردی گورچیلە دەبن.
هۆكارە ناوەكییەكانیش ئەمانەی خوارەوە دەگرنەوە:
-دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاتر لەناو ئەو كەسانەدا بڵاو دەبێتەوە كە تەمەنیان 20-50 ساڵیدایە.
-ڕِەگەزی نێر زیاتر تووشی دەبێت
-%25 ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە بۆماوەین و یەكێك لە ئەندامەكانی خێزانیان تووشبووی نەخۆشییەكەیە.
چەند جۆر پشكنین هەن كە ڕەنگە هەموویان لە یەك كاتدا ئەنجام بدرێن یاخود بەگوێرەی حاڵەتەكە بێت، كە پشكنینەكانیش بریتین لەمانە:
-GUE پشكنینی میز
-KUB تیشك
-تیشكی تەزۆی CT-SCAN
-سۆنەر
-پشكنینی خوێن