زاری كرمانجی- سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت کە چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 18/11/2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کات و شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20
سلێمانی : 17
دهۆک : 18
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان: 24