دارین عبدالواحید هادی
قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی مێژوو/ زانکۆی سۆران
پوختەیەک سەبارت بە جەنگی جیهانی یەکەم، جەنگی جیھانی یەکەم، ئەو جەنگە بووکە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا لە ئەورووپا دەستی پێکرد و پاشان ئەمریکا، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و بەشەکانی دیکەی ئاسیای گرتەوە. لەلایەن ھاوچەرخەکانەوە بە “جەنگی گەورە” ناودەبرێت. ئەم شەڕە یەکێک لە خوێناویترین ململانێکانی مێژووە کە نۆ ملیۆن کەس لە شەڕدا کوژراون و زیاتر لە پێنج ملیۆن خەڵکی مەدەنی بەھۆی داگیرکاری سەربازی، بۆردوومان، برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. ملیۆنەھا قوربانی دیکەش لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕوویدا. ھەروەھا لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ پەتایەکی گەورەی ئەنفلەوەنزای ناسراو بە ئەنفلەوەنزای ئیسپانی لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوبووەوە و بەھۆی جووڵەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان خێراتر بوو.
بارو دۆخی وڵاتی ئێران لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم سەر هەڵدانی جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی 1914 لە مانگی حەوت (تەمووز) دا تروشکی ئەم جەنگە زۆرینەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە بەپێی سەرچاوەکان کە باسی لێوە دەکەن کە وڵاتی ئێران سەرەتا بێلایەنی هەڵبژاردوە لەم جەنگەدا . بەڵام لە هەمان کاتدا، د.یاسین سەردەشتی لە کتێبەکەی خۆی باسی لێوە دەکات و دەڵێت : تەقەی جەنگ بۆ یەکەم جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی ئێران بوە، نەوەکو دەریای ڕەش.بۆچی لەبەر ئەوەی وڵاتی ئێران لەدەست دەسهەڵاتە کاربەڕێکەرەکانی وڵات شڵەژانی بەخۆوە بینی لە نێوخۆدا بۆیە ئێران بەپێی ڕێکەوتنێک دابەش کرابو بۆ چەند بەشێک، بەشی باکوور درابو بە ڕوسیا وە بەشی باشوور درابوو بە بەریتانیا. لە نێوان سەرانی ئێران هنێک ئیمتیازاتی پێدرابوو بەڵام بە شێوەیێکی کەم، کواتە ئێران کەوتە بارودۆخێکی خراپەو . دوای سەر هەڵدانی جەنگی یەکەمی جیهانی وڵاتان چاویان کەوتوبوە سەر ئێران چونکە ئێران ناوچەیەکی ستراتیجی و بازرگانی وە پڕە لە بەرهەمی نەوت و گاز.
خزانی ئێران بۆ ناوجەنگی جیهانی یەکەم و بارودۆخی وڵات و هاتنەسەر دەسهەڵاتی ڕەزا شا دوای سەرهەڵدانی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕەوشی ئێران بەرو خراپی ڕۆیشت لایەنی ئابووری زۆر لاواز بوو بەرەو داڕمان ڕۆیشت لە نێوان ساڵانی 1914 ــ 1918لەماوەی ئەو ساڵانەدا بەرهەمی میوەی وشک لە 70 ملیۆن قرن بۆ 48 ملیۆن قرن دابەزی بێست لە حەفتا بۆ سی قرن دابەزی. هەروەها جووتیاران لەبەر زۆری باج و سەرانە زۆربەی زەویەکانیان بەجێدەهێشت، ئەمە هۆکار بوو تاکو بەرهەمی ناوخۆی زۆر کەم بکاتەوە هەژاری باڵی کێشا بەسەر ناوچەکە ڕێژەی هەژاری بەڕادەیەکی زۆر زیادی کرد لە ساڵی 1917 خەڵک پەنایان بردە بەر خوردنی گۆشتی سەگ. ڕەوشی دارای بە هەمان شێوەی لاینە ئابووری ڕووی لە داڕمانکرد لایەنی دارای بۆ سێ یەک دابەزی بۆیە حوکومەتی قاجار ناچاربوو قەرز لە بەریتانیا بکات بەم شێوەیە گەندەڵیەکی زۆر ڕووی کردە وڵات و گەندەڵکاران خۆیان خزاندە نێو سوپای وڵاتەوە لایەنی سەربازیش کەوتە ژێر مەترسی و گەندەڵکاری ئەمەش وای کرد زۆربەی سەربازانی سوپاس وڵات دەست لەکاری سەربازی هەڵگرن و بەدوای پەیدا کردنی نان کەوتن و بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان .
گرتنەدەستی دەسهەڵات لەلایەن ڕەزا شا :
دوای ئەوی بارودۆخی وڵاتی ئیران لە هەموو لایەنەکەوە ڕوی لە دەڕمان کرد، لە حوکمی قاجاری سەردەمێک دەست پێدەکات ئەوەش گرتنەدەستی دەسهەڵات بوو لەلایەن ڕەزا شا هەندێک لایەن ئەڵێن ڕەزا شا بەیارمەتی بەریتانیەکان هاتۆتەسەر حوکم، ئەمەش لە پێناوای ئەوەی دوای دورست بوونی سۆشیالیستی شۆڕەشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917 لە ڕوسیا دورست بوو. بەریتانیەکان بەو ئامانجەی کە وەک ڕێگریەک لە بەردەم ئەو سۆشالیزمە ڕەزا شایان هێناوەتە سەر حوکم وە ڕێگری بکات لەم سۆشیالیزمە. سۆشالیزم ئەو سیستەمەبوو کە ڕوسیا دای مەزراندبوو ، وەهەروەها بەریتانیا لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری دامەزراند .
ئێران لە سەردەمی ڕەزا شا شێوازێک لە دەوڵەتبوونی نوێی بەخۆیەوەبینی کە کۆمەڵێک گۆڕان کاری ڕوی لەئێران کرد و کۆمەڵێک چاکسازی دەستیان پێکرد و ئەو چاکسازیانیە ڕەزا شا ئەنجامی دا، دورست بونی شێوازی نوێ لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، گرنگترینیان هێڵی ئاسنینی نەتەوەی سوپای مۆدێرن لە ئێران سوپای نوێ دورست بکرێت، دەسەهەڵاتی دادوەری مۆدێرن و زانکۆی تاران لەهەمان کاتدا بۆگرنتی کردنی دەسهەڵاتەکەی پێشێلی دەستوری کرد و حیزبە سەربەخۆکان هەڵوەشێندرانەوە پارێزبەندی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی هەڵگرت، هەروەها دەستی بەچاکسازی کۆمەڵایەتی کرا ئێرانک دەویسترا کە دووربێت لە کاری گەری پیاوانی ئاینی وە فیتنەبیانیەکان ،چونکە پێشتر بەریتانیا و ڕوسیاو ئەڵمانیا بەئاسانی لەتوانایان دابوو پیاوانی ئێرانیەکان بکڕن بە بەرتیل، هەروەها شێوازی نوێ لە سوپا و چاکسازی نوێ بۆ هەوڵدان کە ئافرەتان لە ماڵەوە بێنەدەرەوە و لە دەرەوە کار بکەن، بەشێوازێک بیرکردنەوەی ڕۆژئاوای و داکۆکی کارانی ڕەزا شا ، ڕەزا شا بە باوکی ئێرانی مۆدێران واتا نوێ دەزانن پاشایەتیەکەی لە لایەن لایەنگرانیەوە بە دکتاتۆریەکی ڕوناک کەرەوە ناوزەندکرا . نەیارانی ڕەزا شا و بەرپرسی ڕوخانی دەستور خوازی لە ئێران و دەزانن و پێیانوایە هەرچەندە پەهلەووی یەکەم توانیوەیەتی سیستەمی حوکمڕانی بەڕواڵەت مۆدێرن دابمەزرێنێت ، بەڵام دیموکراسی پەڕلەمان هەڵبژاردن و ئازادی و لەئێران دەستوردار کردووە. کەواتە بە هاتنی ڕەزا شا کۆمەڵێک کۆڕان کاری نوێ دامەزان و شوازی نوێی حوکم لە ئێران دەستی پێکرد ئێرانێک دورست بوو بەشیوەیەک توانی خۆی بێنێتە دەرەوە لەو کێشە و گیرو گرفتانەی کە لە ڕابردوو ڕوی دا.