جبار عبداللە مهاجر
شاری کەرکوک وەک ناوندێکی ئابوری و بازرگانی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەکێشمەکێشمە سیاسیەکان، ئەوەی بەدیاری کراوی بەرگری لەوشارە کردووە پارتی دیموکراتی کوردستانە بووە، بەپەرۆشەوە تێڕوانینی هەبووە بۆ ئەم شارە، تیرۆرستانی داعشمان بەبیرماوە کاتێک هێرشیان هێنا بۆسەر موصڵ و شارەکانی تری عیراق، ئەگەر کەرکوک بەنمونە ئەوکاتەی تیرۆرستانی داعش پیلانیان دانا بۆ داگیرکردنی کەرکوک هێزە شەڕکەرەکانی عیراق و هێزە ئەمنیەکان ئەو شارەیان چۆڵکردوو ئامادەنەبوون بەرگری لەو شارە بکەن، ویستی هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەبوو کورد لەوشارە دیسان قەتل و عام بکرێت و هاوشێوەی موصڵ وێران بکرێت، بەڵام پارتی لەپێناو پاراستنی کوردو پێکهاتەکانی ئەم شارە، ڕاستەوخۆ بەفەرمانی سەرۆک بارزانی ئامادەکاریان کرد بۆ بەرگریکردن لەم شارە، لەکاتی چونی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو کەرکوک ئیتر ئەم شارە کەوتە قۆناغێکی تروو ئارامی و سەقامگیری باڵای بەسەرداکێشا و پیلانی تیرۆرستانی داعشیش پوچەڵکرایەوە.
هەرئەوەندەش بەس نەبوو کەپارتی ئەو شارەی کردە شاری پێکەوەژیان و دوور لەجیاوازی ئاینی و نەتەوەیی، لەکاتی داگیرکردنی موصڵ دانیشتوانی کەرکوک بێ ئومێدبوون و ترسیان لادروست بوو کەکەرکوک هاوشێوەی موصڵ دەستی بەسەردابگیرێت بۆیە بەشێکی زۆری دانیشتوان کۆچیان کردوو ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و بەرەو سنوری کوردستان هەڵهاتن، بەڵام لەکاتی چونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆکەرکوک دانیشتوان ئومێدێکیان بۆگەڕایەوەو ئەوانەی کۆچیان کردبوو گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دوای دەیان قوربانی دانوو فیداکاری لەپێناو کەرکوک، دواتر لە ۱٦ ئۆکتۆبەر بەپیلانی لایەنێکی دیاریکراو ئەو شارە تەسلیم بەئیرادەی دوژمن کرایەوەو دوبارە ئارامی و ئاسایش بوونی نەما.
پیلانی ترادەستكردنەوەی کەرکوک تەنها بۆ دورخستنەوەی پارتی بوو لەترسی ئەوەی لەداهاتوودا کارەکانی پارتی ببێتە هۆکارێک کاریگەری بخاتەسەر کەمبونەوەی ژمارەی دەنگدەرەکانیان، دوورکەوتنەوەی پارتی لەکەرکوک نەبووە هۆکاری لاوازبوونی ئەو حزبە بەڵکو بەئومێدەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو حزبەن بۆ کەرکوک، لەکۆتایی پارتی گەڕایەوە کەرکوک و هیچ هێزێکیش ناتوانێت ڕێگری لەسیاسەتی ئەو حزبە بکات و دڵنیاشم لەداهاتوودا پارتی پێگەی لەوشارە بەهێزتر دەبێت و دژی سیاسەتی چەوسانەوە ڕۆڵ دەگێڕێت.