ئا: دڵدار عەزیز
مایکرۆسۆفت بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند تایبەتمەندی بەکارهێنانی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر ویندۆز 11 بۆ 21 دەوڵەتی تر بەردەست دبێت.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکاتی راگەیاندنی ویندوز یانزە ئاماژەی بەو تایبەتمەندییەی ویندۆزەکە کرد، بەڵام ئەوکات تەنیا بۆ چەند دەوڵەتێکی کەم بەردەست بوو.
تاوەکو ئێستا تایبەتمەندی بەکارهێنانی هەموو ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر ویندوز 11 بەردەست نییە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەپەکان زیاتر دەبن.
مایکرۆسۆفت رایگەیاندووە بۆئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ئەپەکانی ئەندرۆید بەکار بهێنن دەبێ سیستەمی کۆمپیوتەرەکەیان لەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە کەمتر نەبێت:
رامێکی هەشت گیگابایت
هاردێکی ssd پرۆسێسەرێکی intel cor i3 کە نەوەکەی لە هەشت کەمتر نەبێت.