شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ باسی ئەو خۆراكانە دەكات كە لە وەرزی خوێندن بۆ قوتابی بەسوودە، تایبەت لەنێو فرۆشگاكانی قوتابخانەكان.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە ئێستادا كێشەی گەورە لەنێو كۆمەڵگە بەگشتی و لەنێو قوتابخانەكان بەتایبەت لەسەر خۆراكە، پێویستە پەروەردە، مامۆستا، دایكان و باوكان و هەموومان پێكەوە هەوڵی ئەوە بدەین زیاتر خۆراكی تەندروست بڵاوبكەینەوە، هەروەها لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە پێویستە دایكان ئەو هەلە بقۆزنەوە لەكاتی چۆنی منداڵەكانیان بۆ قوتابخانە میوەیان لەگەڵ بێت و بیكەنە جێگرەوەی ئەو خواردنانەی كە بێ سوودن.
ئاماژەی بەوەشكرد” دەتوانین خواردنە بەسوودەكان بكەینە جێگرەوەی ئەو خواردنانەی ناپێویستن یاخود زیانبەخشن، بۆ نموونە لە فرۆشگاكانی قوتابخانەكان زیاتر میوە دابندرێت، یان لەنێوان ژەمی نێوڕانە و ئێواران منداڵەكەت پارچەیەك میوە بخوات، هەروەها جێگرەوەی دیكەی خواردنەكانیش هەن كە بەسوودن و دەتوانین هەنگاو بە هەنگاو منداڵەكانمان لەم خواردنانە بەسوودانە ئاشنا بكەین.
































































