د. ئازا – سۆران:
ئیسماعیل حەسەن، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە بواری وەرزش، مامۆستا لە پەروەردەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:
جێگەی شانازیە كە خزمەت بە لاوانی دەڤەری سۆران دەكەین، لەم سۆنگەیەشەوە توانیومانە چەندین چالاكی وەرزشی لە سنووری ئیدارەی سۆران ئەنجام بدەین بە شێوەیەكی خۆبەخشی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی وەرزشی.
ئەو مامۆستایە، گوتیشی: ئامۆژگاریم بۆ وەرزشوانە لاوەكان ئەوەیە پێویستە ئاستی ڕۆشنبیری وەرزشییان بەرزبكەنەوە لە گشت یارییە وەرزشییەكان، هەروەها زیاتر شارەزایی و زانیاریی كۆبكەنەوە لە یاساكانی یارییەكان بە تایبەتیش یاری تۆپی پێ، بۆیە گرینگە كە وەرزش بكرێت بە ئامرازی خۆشەویستی، برایەتی، لێك نزیكبوونەوە و تەندرووستییەكی باشتر بۆ مرۆڤ.
زیاتر وتی: پێش كەوتنی بواری وەرزشی بەگشتی خەونی منە لە دەڤەرەكەمان و دروست كردنی لیژنەیەكی وەرزشی كە پێكهاتبێت لە كادیری پێشكەوتوو و بەتوانای وەرزشی ئەم سنوورە، هەروەها گەورەترین ئامانجی وەرزشی ئێمە نۆژەن كردنەوەی یاریگە تاقانەكەی سەرووچاوەیە، چونكە تاكە هۆكاری بووژانەوە و نوێبوونەوەی وەرزشە بە تایبەت بۆ یاریی تۆپی پێ، جگە لەمەش پێویستە كۆنفڕاسێكی زانستی وەرزشی چەند ڕۆژەی بەرفراوان بكرێت، كە تیشك بخرێتە سەر خاڵە لاواز و ئەرێنییەكان و چۆنیەتی چارەكردنی گرفتەكان.
ئیسماعیل حەسەن، لە كۆتایی قسەكانیدا خۆزگەی ئەوە دەخوازێت كە باشتر وایە زیاتر گرینگی بە سێكتەری وەرزشی بدرێت لەلایەن بەرپرسانی ئیداری و حیزبی دەڤەرەكەمان لە پێناو خزمەت گەیاندن و دڵخۆش بوونی لاوانی شارەكەمان.