گروپی مقاومەی ئیسلامی ئەمڕۆ هیرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە رێگای دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبارکە بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
گروپت ( مقاومەی ئیسلامی)له عێراق بهرپرسیارییهتی خۆی لهسەر هێرشهكهی راگهیاند و دەڵێت”هۆکارەکەی بەردەوامی هێرشەکانی سەر کەرتی غەزەیە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەربەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی مقاومەی ئیسلامی لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.