به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 46 منداڵی تووشبووی نه‌خۆشی تالاسیمیا هه‌ن ژماره‌یه‌كیش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
شهاب جبار، سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشانی تالاسیمیا به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: “ئێسته له سنووری قه‌زایه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 46 منداڵی تووشبووی نه‌خۆشی تالاسیمیا هه‌ن، ژماره‌یه‌كیش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، 5 منداڵی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه له ژیاندا نه‌ماون”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو 4 منداڵی دیكه‌مان بۆ هاتووه، كه نه‌خۆشی تالاسیمیایان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان بچووكه وه‌ك چاره‌سه‌ر حه‌ب وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌رزیان لێ ده‌درێت، به‌پێی رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵانی سۆران چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكی دیكه له سه‌نته‌ری تالاسیمیا له هه‌ولێر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێ.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان و پسپۆرانی نه‌خۆشی خوێن، هۆكاری نەخۆشی تالاسیمیا كەمخوێنی بۆماوەییە، لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە، هەر كۆرپەلەیەكی ئاسایی لە سكی دایكدا خڕۆكە سورەكانی بە جۆری ( F ) دادەنرێت، كاتێك لە دایك دەبێت دەگۆڕێت بۆ جۆری ( A ) ، بەڵام لە منداڵانی توشبووی تالاسیمیا جۆری (F) دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت بۆ جۆری پاش لەدایكبوون.
كەسی تووشبوو تەنها لە پشكنیندا دەردەكەوێت كە تالاسیمیای هەبێت و ئەگەری ئەوەشی هەیە كەمخوێنییەكی كەمی هەبێت، بەڵام تالاسیمای قورس لە شەش مانگی سەرەتای ژیانییەوە دەردەكەوێت و بۆ هەموو ژیانی پێویستی بە خوێن دەبێت.