زاری كرمانجی-چۆمان:
لە لایەن سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، پڕۆژەی فراوانكردنی شەقامی هاملتۆن، كارەكانی دەستی پێكردوە لە دەروازەی چۆمان تا جسری شینی نێو بازاڕ دەگرێتەوە.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار و لێژنەی سەرپەرشتی سەردانی پڕۆژەی فراوانكردنی شەقامی هاملتۆن مان كرد، كە كارەكانی دەستی پێكردوە لە دەروازەی چۆمان تا جسری شینی نێو بازاڕ دەگرێتەوە، ئامانج لەو فراوانكردنە ئەوەیە لە ئایندە جووت ساید درێژ بكرێتەوە لە قۆناخی یەكەم فتح دەكرێت و جۆگای ئاوەڕۆی بۆ دەكرێت، لەگەڵ دیواری راگر بۆ ئەو شوێنانە كەپێویستە هەڵبگیرێت”.
ئاشكراشی كرد ” گوژمەی 60 ملیۆن دینارە، لە بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆی تەرخان كراوەو لە لایەن سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێ دەكرێت”.