تۆزێك بەر لە ئێستا بە درۆن هێرش كرایە سەر فرۆكەخانەی هەریر، كە بنكەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكایە.
دژەتیرۆری کوردستان لەمبارەیەوە رایگەیاند ” بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە”.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەێندراوزەكەدا ئاماژە بەوە دەکات ” کاتژمێر (١٠:٢٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر”.
زیاتر روونیكردۆتەوە” پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەکار دەهات”.
لە لایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌سەر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر راگه‌یاند.
بەپێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی یەک مانگی ڕابردوودا تائێستا (٥٨) جارهێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە (٢٧) جار له عێراق و (٣١) جاریش له سوریا بووە.