مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات خۆیان بە دوور بگرن لە كڕین و مامەڵەكردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا (مەلیكە) و دەشڵێت لە هەر شەقامێكی هەولێر ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا كه به مهليكه ناسراوه لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەكەی، لەهەمان كات هۆشداری بە هاووڵاتییانیش دەدات كە بە هەموو شێوەیەك خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و مامەڵەكردن و لێخوڕینی تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتا و تۆمارنەكراون.
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆماركراون زیاتر لە 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەكراو لە ساڵانی ڕابردوو هەناردەی هەرێمی كوردستان كراون و بەشێكیان لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانن كە تا ئێستا چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە .