وەڵامی رەخنەكانی دەداتەوە
بهختيار سهباح – زارى كرمانجى:
دادگای فیدراڵی وەڵامی ڕەخنەكانی محەمەد حەلبوسی لەسەر دوورخستنەوەی دەداتەوەو دەڵێت: بڕیارەكانی دادگە یەكلاكەرەوەیە.
جاسم عمیری، سەرۆكی دادگای فیدراڵی لە وەڵامی ڕەخنەكانی محەمەد حەلبوسی ، لەسەر رۆڵی دادگاكە و نایاسایی بوونی بڕیارەكە دژی ناوبراو گووتی : دادگەی فیدراڵی كاری بینین و حكومدانە لەسەر ئەو جۆرە كەیسانە بە گوێرەی مادەی 93ی دەستور.
گووتیشی، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەیە و دەرفەتی تانەلێدانی تێدا نییە.