زاری كرمانجی-حاجی-ئۆمەران:
لەسەر بودجەی تەرخانكراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران كەوتنە بواری جێ بەجێ كردنەوە.
سوارا ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەگوژمەی 150 ملیۆن دینار دەست كرا بە قیڕ كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی شەهیدان لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، هەروەها كۆنكریت كردن و دروست كردنی جۆگەی كراوە لە چەند گەڕەكێك لە ناحیەی جاجی ئۆمەران، هەروەها دەستكراوە بە قیڕكردنی رێگای گوندی ناوەندە بە گوژمەی نزیكەی 100 ملیۆن دینار”.
هەروەك عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، لە دەسپێكی پڕۆژەكانی ناحیەكەی ڕایگەیاند ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەندین پرۆژەی دیكە بۆ خزمەتی گشتی لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران دەچنە بواری جێ بەجێ كردنەوە، هەروەها دڵنیایی دایە هاووڵاتیبان بە گوڕوتینی زۆرەوە بەردەوام دەبن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان”.