بەهۆی ئەوەی بەرێوەبەرێكی سنووری قەزای رواندز، بڕی (190) وەرقە دۆلاری لە سێ هاووڵاتی وەرگرتووە، لەبەرامبەر چاوپۆشی كردنی لە دەستبەسەر داگرتنی زەوی كشت و كاڵی، لیژنەیەكی لەسەر پێهاتووە .
ئەندامێكی ئەو لیژنەیەی لەسەر ئەم بەرێوەبەرە پێكهاتووە، بە زاری كرمانجی گووت ” هێشتا كاری لیژنەكە تەواو نەبووە، ئەو بەرێوەبەرە تۆمەتبارە بە وەرگكرتنی (190) وەرقە دۆلار لە 3 هاووڵاتی سنووری قەزای رواندز، ئێمە لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە دەكەین و دوای تەواو بوونی لێكۆڵًینەوەكان ئەنجامەكانی رادەستی سەرووی خۆمان دەكەین بۆ وەرگرتنی ئێجرائاتی پێویست”.