زاری كرمانجی-سۆران:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/15، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكی تیمی سه‌ربه‌خۆی پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژی به ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی UNAMI) كرد.
سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانی تیمی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانە له عێراق (UNAMI).
سه‌رۆكی حکومەت جەختی لە پێویستیی مانەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیموکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق.