ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستداوە، چەند كەسیش بێسەر وشوێنن.
نوێنەری ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت” به‌له‌مێك كه ١٣ كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌نداوی كیلۆپاترا له ده‌ریای ئیجه له سنوری توركیا ژێر ئاو كه‌وت”.
كورده یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له توركیا ڕایگه‌یاند” به‌له‌مێكی لاستیكی كه ١٣ كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ١٣ی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌نداوی كلیۆپاترا له شاری چه‌شمه‌ی توركیا له كه‌شوهه‌وای خراپ‌دا ژێر ئاو كه‌وت، به‌و هۆیه‌وه خنكانی پێنج كه‌سی لێكهوتهوه و دوو كه‌سیش هێشتا بێسه‌روشوێنن”.
كورده یه‌شار وتیشی” پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی توركیا كه‌سێكیان له‌ناو ده‌ریادا ڕزگاركردوه و دواتر پێنج كه‌سیان له‌سه‌ر وشكانی دۆزییوه‌ته‌وه كه ته‌ندروستیان باشه، له كاتی گه‌ڕانیشدا، چوار ته‌رم له ده‌ریادا دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌رمێكیش له‌سه‌ر وشكانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، گه‌ڕان و ڕزگاركردن به درێژایی ڕۆژ به‌رده‌وام بوو بۆ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوو كه‌س كه پێده‌چێت بێسه‌روشوێن بن، تا ئێستا هیچ كام له ونبوه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت” نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی ڕزگاركراو و خنكاو و بێسه‌روشوێنه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه، به وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مردن ڕزگاریان بووه، به‌له‌مه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه هاتووه بۆئه‌وه‌ی بگاته دورگه‌ی كیۆسی یۆنان”.