ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تشرینی دووەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە سەڵاحەدین، پێشوازیی لە حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەكەمین كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر، سڵاوی ئەمیر و سەرۆك وەزیرانی قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆیشی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان پێشان دا و ڕای گەیاند، هەوڵەكانی بۆ هاوكاری و هاوئاهەنگی لە بواری بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد، پێشوازیی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پێوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەری كرد. دووپاتی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پێوەندیی نێوان هەردوولا كردەوە.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.