شەهلا سۆفی-زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، ئاشكرای دەكات، هەبوونی گەریلاكانی پەكەكە لە سنووری گوندەكانی وەرتێ، بوونە بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەت گوزاری بە تایبەت پڕۆژەكانی ئاو و كارەبا .
ِموسڵیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەماوە پەكەكە لە گوندەكانی ( بۆكریسكان، زارگەلی، پردەشاڵ، بەرگردكە، گۆڕەز) جموجۆڵیان دەستپێكردووە، بەتایبەت لەو كاتانەی كە درۆن و فڕۆكە بەئاسمانەوە نەسوڕێتەوە.
زیاتر گووتی:” ماوەیەك پێش ئێستا دڕۆنێك ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە كردبووە ئامانج لە دەرەوەی گوند دواتر هاتنە ناو گوند وە ئۆتۆمبێلەكەیان و كردیانە ئامانج و بۆردومان كرا، بەهۆیەوە ئافرەتێك گیانی لە دەستدا و پیاوێكیش بریندار بوو كە دانیشتووی گوندەكە بوون. بەهەموو شێوەیەك هەبوونیی پەكەكە لە سنوری ناحیەی وەرتێ مەترسییە بۆ سەر گوندنشینان و بەریەستیشن لە كار و پڕۆژەكان”.