پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەبەراورد بە دوێنی زیاتر دابەزی و بە های دینار جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانییان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران،ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی دەکرێت زیاتر نرخی دۆلار ڕوو لەدابەزین بکات، نرخی سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 155,500هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 100 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 870 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108,5 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە104,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.