بەختیار سباح-زاری كرمانجی:
لە شەوی ڕابردوو تا ئێستە، لە سنووری قەزای ڕواندز زیاتر لە 10 ملم باران باریوە.
گەیلان ڕەشاد، بەرپرسی وێستگەی كەشناسی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی “له شەوی ڕابردوو تا ئێستە لە قەزای ڕواندز، ( 10.7 ) ملم باران باریوە”.
هەروەها گووتیشی” كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ تا ئەمڕۆ، گەیشتە (77.6) ملم باران.
بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم، شەپۆلی باران بارین بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، لە هەندێك شوێن مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.