موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی قەزای سیدەكان، ڕایدەگەینێت، ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی كردووە، ئەمەش سودی زۆری بۆ كشتووكاڵ و بەروبوومی زستانە هەیە .
عەبدوڵڕەحمان مستەفا بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی قەزای سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، سێ ملیم باران لە سنوورەكەمان باریووە، كۆی گشتی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتە 74 ملیم باران، ئەمەش بۆ كشتووكاڵ كردن و داچاندنی بەروبوومی زستانە بە تایبەت گەنم و جۆ سوودی زۆری هەیە و زەوی شێدار دەبێت.
ئاشكراشی كرد:” ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ زیاترە، بە شێوەیەك ساڵی ڕابردوو تا ئەو كاتە تەنها 54 ملیم باران باری بوو.

































































