دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق بە بڕیارێك محەمەد حەڵبووسی لە پۆستەكەی دوور خستەوە، دوونێ ئێوارەی دوێنێ سێشەممە حەلبووسی وەڵامی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقی دایەوە و گوتی ” ئەم دادگایە رێز لە دەستوور ناگرێت”.
محەمەد حەلبووسی لەبارەی بڕیارەكەوە دەڵێت” کەسانێک هەن هەوڵی پارچە پارچەکردنی پێکهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن”.
ئەم سەرۆكە دوور خراوە زیاتر روونیكردۆتەوە “نازانین ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لە کوێوە دێن، ئێمە رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەگرینەبەر.”