مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاگەیاند چەند چەكدارێكی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراق و قوربانی هەیە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاوی كردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023، لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی داعش بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی سوپا لە نزیك كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكان، لە ڕۆژهەڵاتی تارمییە لە باكووری بەغدا، سەربازێك كوژراوە و سێ تریش بریندار بوون،”
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت دوای هێرشەكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و كێوماڵی ناوچەكەیان كردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكە .

































































