زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، دەستكراوە دروستكردنی ئاوەڕۆی لولەیی لەگەڕەكی كۆشكی ئاشتی لەسەنتەری قەزای چۆمان.
سەرۆكایەتی شاروانی چۆمان: ” بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەی دروستكردنی جۆگەی ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەكی كۆشكی ئاشتی كە چارەسەری ئەو ئاوەڕۆیە دەكات، كە دەهاتەوە سهر شەقامی گشتی و دروستكردنی جۆگەی كراوە لە گەڕەكی گەردین لەسنوری شارەوانیمان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كراوە، بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی ئاوەڕۆ لە دوو شوێن كە گرفتی ئاوەڕۆیان هەبوو بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گرفتەكە چارەسەر دەبێت.