36 دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی غه‌ززه زیانیان پێگه‌یشتووه
زاری كرمانجی-سۆران:
نەخۆشخانەکان و دامەزراوە پزیشکییەکانی غه‌ززه به‌هۆی توندی شه‌ڕه‌وه گیریان خواردووە، لە کاتێکدا ئیسرائیل هێڕشهكانی بۆسەر حەماس لە شاری غەززە چڕتر كردۆته‌وه. ماڵپه‌ری بی بی سی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه، سەرنجی خەڵک لەسەر (ئەلشیفا) بووە کە گەورەترین نەخۆشخانەی غەززەیە، کە هەزاران کەس بەهۆی شەڕەکانی نزیکیەوە گیریان خواردووە، بەڵام دامەزراوەکانی دیکەش باس لە کەمی پێداویستی و کارەبا دەکەن بەهۆی شەڕەوە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل دەڵێت: ڕاستەوخۆ نەخۆشخانەکان ناکه‌ینه ئامانج، بەڵام دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه شه‌ڕو پێكدادان لە دەوروبەری ئەلشیفاو دامەزراوەکانی دیکەدا هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، پێویستە نەخۆشخانەكان بپارێزرێن، هیواخوازبووه ئیسرائیل هەنگاوی کەمتر بۆ چوونە نێو نەخۆشخانەی شیفا بگرێتەبەر.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆته‌وه، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کە شەڕەکە دەستیپێکردووە، 36 دامەزراوەی تەندروستی لەنێویاندا 22 نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا تەنها چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك کاردەکەن.
وه‌رگێڕان: به‌ختیار سه‌باح
